قوربان جەژنەکەی قوربانەن ئیمڕۆ
Appearance
قوربان جەژنەکەی قوربانەن ئیمڕۆ | ڕۆژی قوربانی قوربانەن ئیمڕۆ |
نیگای مەرحەمەت پەی دەردەداران | پەرێ زامی دڵ دەرمانەن ئیمڕۆ |
لافاوی دەردی دووری نەوخاڵان | سەرچاوەی چاوم سەیلانەن ئیمڕۆ |
جەژنەکەی قوربان پەی ئازادییەن | نۆرەی وەسڵەکەی یارانەن ئیمڕۆ |
سەرگۆنای ئاڵی ڕووی نەوجەوانان | فێنکی دڵەی پیرانەن ئیمڕۆ |
عەفوی گوناهان لەڕووی مەرحەمەت | قوربان ئینتیزار فەرمانەن ئیمڕۆ |
بە گیانت قەسەم لەجێی قوربانی | دەم وە دەم سیەهخاڵانەن ئیمڕۆ |
عەفوو یا کوشتن نەماندەن تاقەت | هەر دوو پەرێ من ئیحسانەن ئیمڕۆ |
لە جەوری دەستی دەوری نابەکار | مەشغووڵی دەورەی دەورانەن ئیمڕۆ |
لەلایێ بەزمە لەلایێ زرمە | شین و شەپۆڕی باوانەن ئیمڕۆ |
چەند وردەخاڵی نەونەمامی نەو | سەرلێشێواوی زەمانەن ئیمڕۆ |
تیرەکەی ئەجەل پەی کیای گیانیان | دوور ەوتووی قەوم و خوێشانەن ئیمڕۆ |
یاران لە دووری باڵای ئازیزان | گشتی بێ تاب و تاوانەن ئیمڕۆ |
زۆرخانەی بە کەس بێکەس مایەوە | وەک تاقی کیسرا وێرانەن ئیمڕۆ |
زۆر باڵای جوانی بە ئاڵا وێنە | ژێر خاکی سیا پەنهانەن ئیمڕۆ |
جووتە دڵداری یەک نەگەیشتوو | لەیەک دوورکەوتووی نەمانەن ئیمڕۆ |
عارفی بێکەس کەس لێی نەپرسی | مەردەن نەمەردەن یا مانەن ئیمڕۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|