قانع دەسی من دامەنی تۆ تاوەکوو ما بێ
Appearance
قانع دەسی من دامەنی تۆ تاوەکوو ما بێ | عەمرت لە حەیاتا عەمەلت سنعەتی چا بێ |
نانێ کە بە گەڕ دەس بکەوێ گووی سەگی تێ بێ | سەگ لێت بوەڕێ و پیرەژنیش دەم بە دوعا بێ |
مەشهوورە حەیا قەترەیەکی شۆخ و لەتیفە | هەر کەس کە گەڕا لازمە ئەو قەترە تکابێ |
مەهتووکە لەلای من بەشەرێ باعیسی ڕزقی | کەشکۆڵ و دەف و مێزەر و مەششاک و عەبا بێ |
ئەم سنعەتە مەکرووهە لەبۆ کەس نییە قوربان | بۆ ئەو کەسەیە وا بە درۆ پیاوی خوا بێ |
باپیری منیش خیلقەتی گەر وا بووە حاشا | تا ڕۆژی ئەزەل نامەوێ لەو جەددە ئیبا بێ |
موفتی کە وەها بێ ئەدەبە مەنعی نەکەی تۆ | پەردەی دڵەکەی ڕەنگە لە سەد لاوە دڕابێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|