قانع ئەڵێت
Appearance
من و شیعر و گەدایی پێکەوە بووین | بە تەحتیق هەر سێ هی یەک بووک و یەک شووین |
من و شێخ و مەلا هەر سێ بە وەڵڵا | بەهەشتمان دا بە شەکر و بۆ سەقەر چووین |
من و سۆفی و بزن هەر سێ بە ڕیشین | لە ڕیشمان تێ بفکرین هەر وەکوو جووین |
من و کەروێشک و بەگزادە لە ترسا | سەر و گوێ نزم دایم هەر وەکوو بوین |
من و دێوانە و حافز لە بۆ نان | هەمیشە قیل و قال و حاو و حوو حووین |
من و سەرکار و میر بێ ئیش و کارین | کە بۆیە بێ وەفا و بێ شرم و ئابڕووین |
من و شێخ زادەکانی ئیستەکانێ | لە پاش چەندێک! لە هەی توور و لە هەر تووین |
من و شێخ قانع و پۆلیس بە حیزی | بە دنیا هاتین و وا ئێستەکەش جووین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|