Jump to content

قاسید کە لە دەر هات و بە تەبلیغی وەفا کرد

From Wikisource
قاسید کە لە دەر هات و بە تەبلیغی وەفا کرد (1936)
by میرزا حەسەن سەیفولقوزات
309178قاسید کە لە دەر هات و بە تەبلیغی وەفا کرد1936میرزا حەسەن سەیفولقوزات
قاسید کە لە دەر هات و بە تەبلیغی وەفا کرد حوجرەی منی حەسرەت دەیی سەد چین و خەتا کرد
پێم وت لە خەتا دێیەوە یا خیتتەیی تاتار؟ یا ئەهلی بەهەشتی کە دڵت پڕ لە سەفا کرد؟
یا خزری کە هاتی بە دوو جام ئاوی بەقاوە ئەم موردەیی هیجرەت بە تەمای عومری بەقا کرد؟
یا خۆ لە تەڕەف یارەوە دێی حامیلی نامەی خاسییەتی ئاهووی خوتەن و چینی ئەدا کرد؟
خاسییەتی بۆ چاوی منی خەستە و ڕەنجوور وەک جامەیی یۆسف کە بە یەعقووبی عەتا کرد
ئەستاری وەکوو زولفی عەرووسانە موسەلسەل ئەلفازی هەموو گەوهەرە، چەن جوانی ئەدا کرد!
نوختەی بە مەسەل، خاڵە لەسەر ڕوومەتی یارم یا وەک عەرەقی کوڵمی، کە مەیلی بە جەفا کرد
هەر خۆم بە فیدای ئەو خەت و ئەو ڕەبت و بەیانە عیجز و غەم و دەردی لە دڵم مەحو و فەنا کرد
ئەم دەستەگوڵە، بەستەیی ئەم دەست و بەنانەن بۆیە وەکوو بولبول، حەسەنی نەغمەسەرا کرد


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).