Jump to content

فەڵەک گەر بیدەوێ بۆ موددەتێ مەئموورت کا ڕۆژێ

From Wikisource
فەڵەک گەر بیدەوێ بۆ موددەتێ مەئموورت کا ڕۆژێ (1956)
by عارف عورفی
308080فەڵەک گەر بیدەوێ بۆ موددەتێ مەئموورت کا ڕۆژێ1956عارف عورفی
فەڵەک گەر بیدەوێ بۆ موددەتێ مەئموورت کا ڕۆژێ ئەبینی زۆری پێ ناچێ لەپڕ مەنفوورت کا ڕۆژێ
شەرابی عەیشی دونیا کەی وەفای بۆ کەس بوو تا ئاخر ئەبینی عاقیبەت ئەی کاکی خۆم مەخموورت کا ڕۆژێ
بە سەڕڕافی زەمان کەی ئیعتیمادی پێکراوە قەت لە خۆت تۆ بێ خەبەر وەقتی حساب مەغدوورت کا ڕۆژێ
بە ناز و خۆشی ڕابوێری لەناو قەوم و گەل و خوێشا کە چی هیچ زۆری پێ ناچێ لە یاران دوورت کا ڕۆژێ
ئەمە دونیایی دوونە کەی وەفای بردۆتە سەر تا سەر مەبە مەغروور هەتا ئاخر ئەگەر مەسروورت کا ڕۆژێ
لەلای ئەهل و قەبیلەت موددەتێ هەرچەندە شیرین بی ئەبێ بۆ نیشی عالەم هەروەکوو زەنبوورت کا ڕۆژێ
شکم پڕ فیتنە و ئاشووبی دەورانت هەتا کەی بێ وەها نامێنێ دەورێ دێ فەڵەک دەستوورت کا ڕۆژێ
ئەگەر ئەهلی سەلامی ڕێی سەلاحەت بگرە تا مەولا وەکوو «خاڵ»ی بەڕەحمەت قەبرەکەی پڕ نوورت کا ڕۆژێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).