Jump to content

فەلەک بە پیاوی ترسنۆک فێرە

From Wikisource
فەلەک بە پیاوی ترسنۆک فێرە (1950)
by پیرەمێرد
305450فەلەک بە پیاوی ترسنۆک فێرە1950پیرەمێرد
فەلەک بە پیاوی ترسنۆک فێرە بە کەر ناوێرێ بە کورتان شێرە
ئەمجا تۆ دەبێ خۆت نەترسێنی بە هیمەت چەرخی فەلەک بشکێنی
هەورە تریشقەت لە لا، وەک با بێ بە بێ پەروایی شات لا گەدا بێ
بەڵام بەو شەرتە کردەوەت چاک بێ دڵت لە فیتنەی جاسووس بێباک بێ
گۆیژە، مێزەری بەفری لەسەر نا ناوشار ناخۆش بوو بە زوقم و سەرما
دار و خەڵووزمان فیئاتی سەرکەوت قەی ناکا هاکا پشکۆمان بۆ کەوت
هەندێ بە زۆپا گەرم ئەبنەوە هەندێ بە سۆپە گەرم ئەبنەوە
گاڵتەی «حەبەزبووز» دیسان کەوتە سەر کەرامەتی شێخ چووە «زەیلی» کەر
خواجە نەسرەدین بۆ هەر سێ سوئال تەنها کەرەکەی خۆی کرد بە میسال
کەری عوزێریش لە قورئانایە بەعسەتی ئەویش زۆر بە مانایە
ئەڵێن ئەو کەرە تەنها زەڕیوە نێرەمووک بووە و هیچ نەپەڕیوە
خۆ کەری عیساش نەتەوەی نییە نازانم ئەوە حیکمەتی چییە؟!
ئێستا کەرێکی دەجاڵمان ماوە هێشتا کورتانی بۆ نەدووراوە
تەرسی کەرەکەی دەجاڵ خورمایە بۆ ئەو خورمایە خەڵکی لە دوایە
هەندێکمان هەیە کەوا خورمژەن هەندێکیش کوشتەی خورمای کورد کوژەن
کەلەرمی کوێستان بە سێ شاییە ئەم «لەهانە»یە ئانە باییە
پەندم بە پەند بوو، وەک پەندی پدەر لەهانە زۆر بێ ئەیخەمە بەر کەر
تەلیسمی جامی چل کلیلەیە گۆشت بۆ کەرە، کا بۆ پشیلەیە

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 547 و 139
1938/01/10


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).