فەزڵ و هونەر
Appearance
فەزڵ و هونەر لە ناو تەم و غەمدا دیار ئەبێ | شەوقی چرا لەگەڵ شەوی تارا بەکار ئەبێ |
پووشینی ڕەش بە دەوری سەری قیبلەما گەڕا | بەختی ڕەشم لە قینی ئەوە داغدار ئەبێ |
میحراب لە ڕاستی تاقی برۆی ئەو چەمایەوە | پشتی شکاو و کۆم بە دیوار ئیستوار ئەبێ |
چاوم لە دانە نەبووە بە دانەی ئەزەل قەسەم | بۆ پێم بە داوی دانە گرفتار و خوار ئەبێ؟ |
میوە کە کاڵ و ڕەق بێ لقی بەرزە تەختگای | دەردی تەکامولە وا کە گەیی خەسار ئەبێ |
مانگ تا هەموو شەوێ هەڵبێ، بێ قەدرە لای عەوام | کە کەوتە پەناوە بۆی ئەگەڕێن تا دیار ئەبێ |
نان لای خوا بڕاوەتەوە، ڕوو لە کەس مەنێ | هەرچی کە نانی منەتی خوارد شەرمەزار ئەبێ |
1949/09/11
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|