فەزا دەستێکە پێنج پەنجەی هەیە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
فەزا دەستێکە پێنج پەنجەی هەیە (1950)
by پیرەمێرد
305440فەزا دەستێکە پێنج پەنجەی هەیە1950پیرەمێرد
فەزا دەستێکە پێنج پەنجەی هەیە کە هاتە جونبوش وەک ماکینەیە
دوو پەنجەی بۆ چاو دووی تری بۆ گوێ یەکێکیش بۆ دەم حوکمی دێتەجێ
پشت بە دنیای پوشت مەبەستە زینهار شەوێکی بەس بوو نادری ناودار
گەورە بە غرور دێتە نوشوستی حەمە پاشای جاف پیاوی خۆی کوشتی
مەحمواغای سیوەیل ئەو ڕۆژەی کە مرد نۆکەر خوا شکور ئاغا ڕۆی بۆ کرد
تەرسی کەرەکەی جەجاڵ خورمایە بۆیە کە هەستا خەڵکی لە دوایە
زستان نانەوا هاوین بەفرکێش بۆیە ناپرسێ لە قەوە و لە خوێش
ئەو کەسەی ماسی بگرێ تەڕ ئەبێ بیستانەوانیش تووشی شەڕ ئەبێ
بێستان ڕن گورزی خۆی دەوەشێنێ بۆ زرکێ بنکێ لە بن دەردێنێ
زۆرم دی چاکەی دەربارەی خەڵک بوو کە مرد جنێویان پێدا زوو بە زوو
دونیا وەک مووی قول چەرخی گەڕاوە بە شانەشی کەی هەر تێک ئاڵاوە
چەند خۆشە ئینسان پەرێزی پاک بێ لە چەندوچۆنی دنیا بێباک بێ
ئەسکوێ بێ لە ناو دیزەی دنیادا کەس نەبێ پەنجەی ئیجلالی بادا
هەرچی وەک سرکە توند بێ و پڕ لە با بیکەیتە شووشەیش ئاخری شەق ئەبا
لە هەر ئاشووبێ عەقڵێ وەرگرین ئەتوانین لە ڕێی بڵند لێخوڕین
خۆ ئەگەر ژێر پێی یەکتر بتاشین دەستیشمان بگرن هەروا لە پاشین

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 538 و 124
1937/08/30

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse