فەرموودەی خودا گەورەی ئەحکامە
Appearance
فەرموودەی خودا گەورەی ئەحکامە | «مَرُّواْ بِٱللَّغوِ مَرُّواْ کِرَاما» |
ڕزگاری لە نەفس بە دڵی پاکە | بەدیش ببینی هەر چاک بە، چاکە |
بە زوهدی جاهیل ئیعتیماد مەکە | بە غرووری عیلم خۆت بەرباد مەکە |
ئەگەر لە عەیبی خۆت تێگەیشتی | عەیب لە خەڵک گرتن زوو بەجێی هێشتی |
ئەگەر دوژمنی خۆت بە کەم بگری | بۆ غافڵیی خۆت تا زووە بگری |
کەمی خۆت مەدە بە زۆری خەڵکی | کە چاولەدەست بی دیارە بێ کەڵکی |
ئەوی لە دەست چوو خەمی بۆ مەخۆ | خۆت بپارێزە لە تەفرە و درۆ |
ئازار بە ئازار دامەمرکێنە | بیشڕەنجێی دڵی کەس مەڕەنجێنە |
ئەگەر تۆ دڵت بێ تەجرەبە بەست | هەروا بزانە مار دەماری گەست |
هاوسێ نادان بێ ماڵت زیندانە | لەتەک ڕەندانا زیندان سەیرانە |
بۆ کەس حیسابی بەربووە مەکە | پێت بڵێن نەزان خۆت تووڕە مەکە |
لەگەڵ نەناسا مەبە بە هاوڕێ | ڕێی شەقام بگرە تا ئەتباتە ڕێ |
بە هونەری خۆت، خۆت هەڵمەکێشە | ڕەزامەندی خەڵک بۆ تۆ لە پێشە |
کە بە پشت کەری دێزا ڕابووری | ئەبێ لە ژانی لەقەی ببووری |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 600
1940/06/13
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|