فیکری من هەر شەو کە یادی عوشرەتی پێشوو ئەکا
Jump to navigation
Jump to search
فیکری من هەر شەو کە یادی عوشرەتی پێشوو ئەکا | سینە بوریان چاو بە گریان تا سەحەر کوو کوو ئەکا |
وام لە حاڵی نەزع و سینەم لێ ئەدا عەینی دەهۆڵ | مامە دەروێشیش بە دەورا زیکر و های و هوو ئەکا |
وەسفی کەن ئەوزاعی من نازانی تیفلی نابەکام | دڕک و داڵە ڕاخەرم داوای سەرینی قوو ئەکا |
چەرخی گەردوونیش دەمێ ساتە سوارە چەرخەکەی | بۆیە ئێجگار مەکۆکەی ڕیسی تاک و لوو ئەکا |
ئاشەکەی موحتاجی بیرازکردنە، بەرداشەکەی | ئاشەوان بۆیە شەو و ڕۆژ ئاشبەتاڵی بۆ ئەکا |
من دەمێکە بووکی دەورانم تەڵاق دا سێ بە سێ | بەهری ئیستیهزا، ئەجەل دێ بووکەکەم باربوو ئەکا |
واسیتەی بێ دینییە وا ناسیحی شر العمل | ئەهلی ئەم دەور و زەمانە گشتی وا بەدخوو ئەکا |
تاقەتی ژینم نەماوە کەوتمە سەر عەزمی سەفەر | بووکی دورانم بەعیشوە تازە داوای شوو ئەکا |
ئاگرم تێ بەربووە وەختە کڵوکۆی دامرێ | یاری بەدبەختیش لەلاوە جار بەجارێ فوو ئەکا |
کەوتمە بەر دەور و زەمانێ دین و ئیمان پارەیە | قەسدی زیندوو سەرو ڕنین و کفنی بەر مردوو ئەکا |
فەرقی ساحیب دین و لادین ناکرێ لەم ڕۆژەدا | مامە سۆفیش جا بەجارێکی لە شێوەی جوو ئەکا |
واعیز تانە نەهاوێژێتە سەر ئەشعاری من | بۆ هەجوو تیغی زوبانی ئێمە لا لا موو ئەکا |
عورفیا وا دیارە بەخوا شاعیرێکی کامیلی | شێوەیی شیعرت لە شێوەی شیعری خاجوو ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse