فیراق ڕیشەی لە بن هێنام ڕەفیق تو خوا دەوام چی بێ
Appearance
فیراق ڕیشەی لە بن هێنام، ڕەفیق تو خوا دەوام چی بێ | هیلاکم گیان ئەدەم، چی بکەم دەخیلە من شیفام چی بێ |
لە ژێر ساتا فەڵەک ئامان دەبێژە من خەتام چی بێ | بە کامی دڵ نەبوو ڕۆژێ دەبێ سووچ و گونام چی بێ |
دەسووتێم هەر وەکوو قەقنەس دەناڵێم وەکوو قومری | دەسووڕێمۆ وەکوو مەجنوون لەمە بەدتر جەزام چی بێ |
نیشانەی تیری بەدبەختی و بەڵا و میحنەتم دایم | لە بەر گیانم خۆشە چونکە لە دولبەر دی سزام چی بێ |
دەزانم مینە لەم دەردە ڕەها نابم هەتا ئەمرم | ئەگەر ئەو شۆخە بینێرێ بە مەرگیش من ڕەزام چی بێ |
1936/7/1
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|