فیدایی ڕووتە مێهر و ماهـ بە چەرخی حوققەبازەوە
Appearance
فیدایی ڕووتە مێهر و ماهـ بە چەرخی حوققەبازەوە | نەساری پێتە ڕووی زەوی بە مەعدەن و ڕەکازەوە |
نیمەبەهایی نیم نیگای تۆیە زەمین و ئاسمان | نەمایشی ئەگەر بکەی بە چاوی مەستی نازەوە |
هەوەس بکەی بە یەک دەمێ، دەوا ئەدەی بە عالەمێ | بەو نەفەسی مەسیحی تۆ، بە پێکەنین و نازەوە |
ئاوێنەداری ڕوویی تۆ، شانەبەدەستی موویی تۆ | بە شەرقەوە بە غەربەوە بە مەککە و حیجازەوە |
حوور و مەلائیکەی سەما لە تاوی تۆ ڕوویان نەما | زەوی بە ئینس و جیننەوە بە جاهیل و موجازەوە |
تۆ بە جەماڵی حوورەوە ئێمە بە چاوی سوورەوە | بە سۆزی جانگودازەوە بە سەدهەزار نیازەوە |
بە ئافتابی ڕوویی تۆ کە نیوەسووتە سابیری | بە زولفی میشک بوویی تۆ پۆڕە بە چنگی بازەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|