فکرێک لە دڵما دەمێکە کاکە
Appearance
فکرێک لە دڵما دەمێکە کاکە | گەرد و خولیەتی حاڵم هیلاکە |
بەیانی ئەکەم نزیکە مەرگم | لەت و پەت ئەبێ سەراسەر جەرگم |
گەلێ ئوسووڵمان لەناوا باوە | میللەتی کوردی پاک پێ فەوتاوە |
ئەووەڵەن مردووی دێهاتەکەمان | کەسی زیندووی خۆی ئەخاتە زیندان |
لە هەموو لاوە سەریان تێئەکەن | بە سەر خۆشیان سەرخۆشیان ئەکەن |
هەموو زەلامێک تاوەکوو ئەڕوا | بایی سەد فلس چێشت و نان ئەخوا |
نە نان ئەمێنێ نە برنج نە ڕۆن | کەشک و شێلم و دۆینەکەش ئەخۆن |
ئینجا ساحێبماڵ نۆماڵ ئەکەوێ | ڕووت و قووت داماو بۆ قووتی شەوێ |
داخی مردووەکەی دەرئەچێ لە دڵ | بۆ ماڵوێرانی جەرگی دێتە کوڵ |
پاکی بەم دەردە دڵ بریندارە | بێ سەدا و بێ دەنگ بەبێ هاوارە |
عەیبە نایەڵێ کەس بێتە زبان | کوژراون هەموو بە تیغی دەبان |
لەمیشدا کەمێک خەتای مەلایە | ئەو هەرچی بڵێ میللەت ڕەزایە |
کەڕەتێک نەیوت ئەمە حەرامە | هەر وتی وەسیەت ئیسقاتی کامە |
نوێژی فەوتاوە درۆی کردووە | بۆی جێبەجێ کەن تاوەکوو زووە |
خولاسە ئەگەر مەڕێکی ما بێ | ئەویش بۆ ئیسقات بەشی مەلا بێ |
یاخوا کەس نەیبێ فاتحەخوانی | دەردێکی قورسە کاکە نایزانی |
فاتحەی لادێ ماڵ بە قوڕ ئەگرێ | مردوو بە ڕێی خۆی زیندووی پێ ئەمرێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|