فکری ئەم یەک نەخڵەیی گوڵ میوە بەر کێ کردووە
Appearance
هەر کەسێ لەو لەبدە تامی جورعەی مەی کردووە | خزرئاسا خۆی لە مردن تا ئەبەد حەی کردووە |
قودرەتی حەق بین تەماشا کەن کە لەو یەک قەترە ئاو | نار و نارەنگی و لیمۆ لەو شەکەرنەی کردووە |
سەروی شمشاد و سنەوبەر کەی شەمامە بەر ئەدا | نار مشکینە گوڵی داوە و هۆقەی بەی کردووە |
نار و نارەنگی و نەرگس لەعل و گوڵ مەجان ژە نەی | فکری ئەم یەک نەخڵەیی گوڵ میوە بەر کێ کردووە |
خەڵق بۆ یەک بۆسەی نیم گیان ئەو یەکی یەک گیان ئاوا | بێبەفا ئەم تەحەرە بۆی ئەو نیمەگیان تەی کردووە |
مەنعی من بۆچی دەکەین ئەی زاهدانی بێخۆر | غەپد دڵ دڵبەر دەکا دڵ مەیل ئەو خەیی کردووە |
This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |