فایەقی بەدبەخت سەلامون عەلەیک
Appearance
فایەقی بەدبەخت سەلامون عەلەیک | بۆ چی شێواوی، کەی پەرێشانم |
نەمناسیتەوە وەمزانی غەیرەیت | خۆ تێپەڕ نەبووم ڕۆحی ڕەوانم |
هەزار سەلام و ڕەحمەتت لێ بێ | جا گوێ ڕابگرە بۆ داستانم |
بەهار و هاوین پایز بێ غەم بووم | ئێستا موتیعی ئەمری زستانم |
ئەمری پێ کردم هاتم بۆ بەغداد | ئەڕۆم میوانی بەحری عومانم |
کۆمەڵی لاوان تا بێ گەرم ئەبن | پاشەڕۆژی کورد ڕوونە ئەیزانم |
بەفرەکەی زستان کڕێوە ئەکات | کیژی جاف ئەڵێت حووری عەدنانم |
شاخی دەماغ بەرز خاکی لە سەر تەرز | بێشەی شێر ئەڵێ تەختی سڵێمانم |
سەرچاوەم پاکە، پیاوم بێ باکە | کوردم غەمناکە بۆ نیشتمانم |
دەشتی بەرانان، ئاوی پڕ ئیحسان | هەورامان ئەڵێ کێوی جارانم |
یاری ئەربابم دڵخۆش و شادن | عالەم کش و مات، ئیتر نازانم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|