غەمگینە دڵی مات و بە چاوت نییە هۆشی
Appearance
غەمگینە دڵی مات و بە چاوت نییە هۆشی | تا ڕوو بە تەمای جەور و جەفا لێمە دەپۆشی |
تا دیدە بە دیداری مونیرت نییە ڕەوشەن | وەک کانییەکەی قوڵقوڵەیە قوڵقوڵ و جۆشی |
هەر گوڵشەکەری لێوە شەفای دەردی نەخۆشان | سەر بێ بە فیدای کوڵمی گەش و چاوی نەخۆشی |
ئەی دڵ بە خەتا کەوتیە چینی سەری زولفی | لەم مارە عەجایب بە تەمای لەززەت و نۆشی |
هەروەک مەهی دوو هەفتە لەژێر هەوری سیادا | ئەو دڵبەرە بۆ زینەتی نێو چادری پۆشی |
تا زولفی لەسەر ڕوو بە مەسەل هەوری بڵاوە | لەو تاوە دڵم ڕەعدە لەبەر بەرق و خرۆشی |
زوححاکە بەبێباکی لە تەخریبی دڵاندا | خوێنخواری گەلێ کردووە ماری سەری دۆشی |
هێندەت کوتووە وەعز و لە ئێمەی نییە تەئسیر | ماندووی و دەزانم بە خودا مەعتەلی چۆشی! |
لۆمەی حەسەنی نەفعی نییە، لابدە واعیز! | عاشق هەموو ئەعزای دڵە، ئەسلەن نییە گۆشی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|