غەمزەیی ئەو شۆخە موڵکی دڵمی وێران کردووە
Appearance
غەمزەیی ئەو شۆخە موڵکی دڵمی وێران کردووە | عەقڵم و هۆش و حەواسمی وا بە تاڵان بردووە |
فیتنە و ئاشووبی خستە ناو دەروونم خاڵەکەی | چەندە بێ ویجدانە هات گۆبەندی گێڕا و ڕۆییوە |
ئیستەکە وا دەردی دووری ئەو گڕی بەردا دەروون | دووری ئەو سەیرە ئەیێژی ئاگری تێ بەر بووە |
هەر بە ئەووەل عیشوە پێکای ڕۆحەکەم چەرخایەوە | داد لە دەست ئەو چاو خومارە چەندە فیتنە و جادووە |
ڕوو ئە کوێ کەم ئەی ئیلاهی سا بنێرە ڕەهبەرێ | بێ دەلیلم کا بزانم شۆخەکەم بۆ کوێ چووە |
ڕێگە دەرناکەم هەتا شوێنی کەوم چیبکەم ئەوا | دڵ لە حەسرەتدا ئەسووتێت و بلێسەی سەندووە |
وەختێ مەر ساڕێژ ببێ مینە برینی جەرگەکەم | پێم بڵێن ئەو شۆخە بۆ سەر مەیتەکەت وا هاتووە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|