غیرەتی میللەت
Appearance
غیرەتی میللەت کەی ئەبێ بێتە جۆش | گەورە و ساوەی دڵی بێتە خرۆش |
توند بێ لەکارا، دەست و بردی ببێ | زیرەک و وریا، بەدڵ و چاو و گۆش |
بیری بڵند، زانەری عیلمی جیهان | مێشکی پڕ بێ لە تێبینین و هۆش |
کارگەر و کۆشش بێ ڕۆژ و شەو | گورج، بزێو و فەنن و حیکمەت فرۆش |
هێدی وو هۆشیبێ لە تەنگانەدا | هەرچی بەڵایێ بێ، نەکا بۆی پەرۆش |
لاوی عەزیزم وەکو کوردی شیمال | گیان بدە بۆ گەل و کۆمەڵ ئەتۆش |
بەسیە ئەسیری چ دەڵێی بێ خەبەر | غیرەتی میللەت ئەوە هاتۆتە جۆش |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|