غونچەیی نەوبەهاری گوڵ دەرچوو لە دەستی باغەوان
Jump to navigation
Jump to search
غونچەیی نەوبەهاری گوڵ دەرچوو لە دەستی باغەوان | بولبولی دەردەداری دڵ زاری گەیشتە ئاسمان |
بایی خەزانە دەنگ ئەدا، گوڵ کە بەزەردی ڕەنگ ئەدا | بولبولە سەر لەسەنگ ئەدا غونچە لە باغدا نەمان |
ئەو دڵی بێقەرارەکەم، کەوتە هەوایی یارەکەم | سەبری لە کێوە چارەکەم، زەحمەتە دەردی وا گران |
دەوری فەلەک بەحیلە بوو فەسڵی بەهاری بردو و چوو | ڕەنگی خەزانی دامە ڕوو، جوملە بەڵایی خستە جان |
دووریی یاری غونچەدەم، خستیە سەر دڵم ئەلەم | وا ئەسفا لە دەوری غەم دەرسی فیراق ئەدا نیشان |
هیجر و فیراقی دڵبەرم داویە لە سینە خەنجەرم | شەکوە بە لایی کێ بەرم، ڕوو لە چ لا کەم ئەلئەمان؟ |
یادی وەفایی کێ بکەم، مەیلی هەوایی کێ بکەم؟ | چارە لە لایی کێ بکەم، غەیری خودایی موستەعان؟ |
ئەی فەلەکا خەتام نییە، کینەیی تۆ لە من چییە | زوڵمی وا کەس نەکردییە، دەرهەق بە من لە ئینس و جان |
سافی لە دەردی فیرقەتە، چارەیی حاڵی زەحمەتە | زامی بە ئێش و ئەزیەتە، دڵ بە برین و ئێش و ژان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse