عەیبە شاعیر لەم زەمانە یاری زوڵف و شانە بێ
Appearance
عەیبە شاعیر لەم زەمانە یاری زوڵف و شانە بێ | یا سوپاسی قامەتی گوڵزاری ڕووی جانانە بێ |
هەر کەسێ لافی ئەدیبی وا لە سەریا بۆ تەماع | حەیفە ئەشعاری خەرافی یا قسەی ئەفسانە بێ |
شاعیریی بیکەی بە کوردی یانی خاوەن هۆش و بیر | چۆن ئەبێ هوشیار و زانا و هۆنەری لەرزانە بێ |
هەر ئەدیبێ خووی لەسەر خاڵ و خەت و ئەگریجە بوو | من لە هەق داوا ئەکەم خوا بیبڕێ هەر با نەبێ |
پیاو کەسێکە بۆ ژیان و جیفە تا ئاخرنەفەس | نۆکەری شێخ و غوڵامی بەگلەر و ئاغا نەبێ |
خۆشەویستی خوایە هەر کەس قاچ و شان و دەستی خۆی | تووشی زەحمەت کات و لای کەس ملکەچ و ڕیسوا نەبێ |
تێگەیشتوو هەر ئەناڵێنێ لەژێر باری خەما | بێ مەراقی بۆ کەسێکە سەرسەری و دێوانە بێ |
موفتی هەرچەند تۆ کە هۆنەر نیت و ناوت هۆنەرە | تاوەکوو مردن ژیانت ژینی ئینسانانە بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|