Jump to content

عەکسی یەکترین «سەفەر» و «نیسان»

From Wikisource
عەکسی یەکترین «سەفەر» و «نیسان» (1950)
by پیرەمێرد
305466عەکسی یەکترین «سەفەر» و «نیسان»1950پیرەمێرد
عەکسی یەکترین «سەفەر» و «نیسان» لە پاش سی و شەش ساڵ وابوون بە هاوشان
بەهار و «ڕەبیع» ئەوانیش هەروا وەک ئێمە و ئەوان پێکەوە دەڕوا
نیسان سەرەتای درۆ و ئاخری ڕاست زۆر چشت یەک ئەخا وەک کنگر و ماست
لە بەحرا دانەی لوئلوئی مەنسوور لە کێوا قەترەی گەوهەری شاپوور
لە شارا کەوتە سەر چەهرەی عەبووس ئەبێ بە «مەبعووس» بە پێی چارەنووس
زاتەن مەبعووسی بە چارەنووسە پێی ناوێ بڵێین زمانی لووسە
زمانی لووسی و زەمانی لووسی گەلێ حەیاتی تەئریخی نووسی
ئێستا زەمانی بێ زمانییە دووزمانی ڕووی لە زیانییە!
ئەو کەسەی کە بێ هەڵمەتە کاسە! هەلی دایە دەست هەڵمەتە کاسە
ئێستا هەموو کەس مام بریندارە هەر چیەکت ئەوێ لە لای عەتتارە
سێزدەی زیادەیان بە پرسەوە نارد بە تاڵییەوە چوون شیرینیان خوارد
تەلیسمی جامی چل کلیلەیە زمانی دانا بە کلیلەیە
هەندێ کە بەردیان نایە سەر مەڵۆ لە بێ باڵەکان ئەبن بە هەڵۆ
هەندێ وەک ڕێوی کونێکی دەس کەوت هەژگ ئەبەستێ ئەیکا بە ئەشکەوت
نانی معاویە و نوێژی پشت عەلی کە شەڕیش قەوما بچۆرە سەر کەلی
هەندێ دەعباکەی کەمتیاری پێیە لە هەموو دیزەی چێشتا ئەسکوێیە

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 563 و 171
1939/04/20


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).