عەقیدەی مەرزیە/مبحث الحیاة

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
312658عەقیدەی مەرزیە — مبحث الحیاة1860مەولەوی تاوەگۆزی
بێینەوە سەر بەحس لای سیفاتی زات هەفتن یا هەشتن، یەکێکیان حەیات
سیفاتی قەدیم زۆر شەرەفناکن لە بەرو دوا پاکیان پاکن
بەڵام بەزوان عولەمای سوفات حەیات پێی دەڵێن: «أمام السفات»
بۆچ؟ سیفەتێکە مووجیبی سیحعەت بۆ سیفەتی عیلم، ئیرادە و قودرەت
«والحاسل» یانێ: زیندەگی هەیە هەر ئەوە زیندگ بە زاتی خۆیە
تان و پۆی ئەوهام فاسید مەتەنە، نەک بە ڕۆح و نەفس مەزاج و تەنە
لەو نەوعە وەهمە پاکە و موقەددەس، بە ئەو زیندگە زیندگ هەرچی هەس