عەزیز بەینێکە لێم بێ خەبەری
Appearance
«عەزیز» بەینێکە لێم بێ خەبەری | وەکوو بیستوومە لەم بەر ئەو بەری |
جارێکی بیستم چووی بۆ «عەنبار»ێ | خۆشی خۆشیم بوو دێشی بۆ خوارێ |
پاشان وامزانی سوار بووی بۆ «سەرا» | ئەمنت هەڵبوارد لە خزم و برا |
مەگەر نازانی ئەمنیش براتم؟ | ڕووناکیم هەر تۆی، مایەی حەیاتم! |
خۆزگەم بە زستان، بەفر و سەرماکەی | مژ و سیخوار و کڕێوە و باکەی |
کە هەمسەفەر بووین بەینێک پێکەوە | لەززەت ئەو وەختە، حەیات هەر ئەوە |
شەوی مەراغە چەن خۆش ڕابران | چەندە سوحبەتی ڕۆحانی کران |
لە پاشان بە شەوق دەهاتم بۆ لات | بۆی خاکی دەرگات جارجار بۆم دەهات |
ئەو تۆف و بەندە لەکنم بەهار بوو | سەرمای ئێوارێی گەرمای نەهار بوو |
کێوی «گامێشان» پردی سیڕات بوو | «کولتەپە»ش بەهەشت، جێگەی نەجات بوو |
هاتم، دابەزیم چوومە دیواخان | بە کوورە و لامپا بوو بە چراخان |
یادی بەخێر بێ کوورە گەرمەکە! | پاڵەوپشتەکە، لێفەنەرمەکە |
عەبدوڵڵا هەوای وەک بەهەشت لێ کرد | خۆش خۆش، بە خۆشی، هێند ئاوری تێ کرد |
بەربانگ و پارشێو هەر نەوعە نیعمەت | دەگەڵ خوڵقی خۆش، بێ دەعیە و میننەت |
زستان لە بەهار بۆ من خۆشتر بوو | گوڵی ئومێدم ئەودەم گەشتر بوو |
حەسەن بە قوربان عەزیزەکانت | «عومەر» و «عوسمان»، «بووبەکر»ی جوانت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|