عەجەب شۆخی لە نەفحەی پەرچەمی پڕ چینی موشکینی
Appearance
عەجەب شۆخی لە نەفحەی پەرچەمی پڕ چینی موشکینی | ئەسیری سەڕسەڕی نیسیانە ئێستا نافەیی چینی |
لە بەیتی ڕوومەتی خاڵی سیاهی وەک حەجەر وایە | کە بۆیە عالەمێ ئێستاکە وا موشتاقە بۆ دینی |
لەبۆ باغی نەزاکەت نەونیهالێکە سەمەن بۆیە | لەگەڵ بەرگی بەهەشتی ڕەشک ئەدا ئەندامی سیمینی |
لە زەخمی چەشم، یا ڕەب دوور کەوێ گوڵزاری حوسنی یار | ڕواوە سونبولی خۆشبۆ لە سەر ئەو سنگی نەسرینی |
ئەمیر ئیبنی ئەمیرە، هەم لە حوسنی میری میرانە | لە دنیا دین ئەکا یەغما، عەقیقی لێوی شیرینی |
تەماشاگاهی ڕوخساری حەمەد بەگ تا مویەسسەر بێ | ئەمن چ بکەم لە خولد و کەوسەر و گوڵزاری ڕەنگینی |
لەگەڵ عوششاقە گوفتی هەر بە خەنجەر هەممی ئەو شۆخە | خودا بمکا فیدایی خەنجەر و دەستی بلوورینی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|