عیلمی حوقووقمان کە سەردەفتەرە
Appearance
عیلمی حوقووقمان کە سەردەفتەرە | بۆ وەزیفەی بەرز یەکە ڕەهبەرە |
لکێکی زۆری لێ ئەبووەوە | من خوێندم بەڵام بیرم چوەوە |
حوقووقی دووەل قورستر بوو باسی | چونکو پێویست بوو بۆ دیبلۆماسی |
ئێستا ئەو دەرسە باوی نەماوە | کە زۆر کەوتە ناو ئەو کەوتە لاوە |
عیلمی فیقهیشمان وای لێ بەسەرهات | مۆدەیێکی وا لە ناوا داهات |
حەرام حەڵاڵی وەها ڕاو ناوە | حەڵاڵ سەربڕا نوتقی نەماوە |
عەرز و ماڵی خەڵک شەرعەن حەرامە | نەوەک ماڵ عەرزیش بۆ زۆردار ڕامە |
هەرای حوڕییەت کەوتە ناوەوە | لە پڕ هەردوو پێی کەوتە داوەوە |
ئێستا بە بێ قۆرت ئیستیبداد حوڕە | وەک کوردە دەڵێ چرا هەڵبڕە |
ئەویش کە ئەمڕۆ کەوتوەتە هاوار | هەر بۆ ئەوەیە خۆی بێتە ڕووی کار |
ئەمانە ئێمە زوو تێیگەیشتین | نووسیمان جڕتیان بۆ ڕادەهێشتین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 865
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|