عومرێکە گەدا چاوی بە شا ڕێیەوە پاشا
Appearance
عومرێکە گەدا چاوی بە شا ڕێیەوە پاشا | سووتام و سەرێ ناکەیە ئەم کاولە ئاشا |
ئەو ڕۆژە لەسەر ڕێگەیی ئەشقت کە بکوژرێم | سەیرانە تەکەببور مەکە تۆش بێرە تەماشا |
کەوتوومە لەبەر قاپییەکەت سائیلی ڕووتم | ڕەحمت بە مەساکین و فەقیران نییە حاشا |
عینوان و تەعەددا مەکە دەربارەیی دەروێش | هەرچەندە کە پاشای لە توێی بەرگی قوماشا |
ئازاری دڵ و دەردی سەرم بەس بدە قوربان | چی زاڵم و غەددارە پەشیمانە لەپاشا |
ئازاری دڵی سابیری بێچارە ئەپرسی؟ | بێ شووبهە دەڵێی ماسییە شێواوە لە ماشا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|