عومری شیرینم لە ڕێگەی عەشقی یارا بوو تەلەف
Appearance
عومری شیرینم لە ڕێگەی عەشقی یارا بوو تەلەف | دائیمەن دڵ ناموراد و پڕ لە ئازار و ئەسەف |
هەر نەهاتی حەسرەتی دووری لە دڵ بێنیتە دەر | خاکی بەرپێی ناسکت بێنم بە چاوا بۆ شەرەف |
دڵ لەکن ئەو چاوە خوێندی ئایەتی أين المفر | باوەڕی نایە بە ئەبرۆی تۆ ئیشارەی لاتەخەف |
شاهی حوسنی لەشکرئارایی دەکا ڕۆحم چووە | پەرچەم و موژگان و زولفی جوملە وەستاون بە سەف |
شەو نییە شاهی خەیاڵی شاری سەبرم مات نەکا | ڕۆژ نییە ڕۆحم وەکوو شەونم نەکا مەحوو و تەلەف |
من لەبەر لەرزینی دەس، تەرکی سیواکم کردووە | تازە دەوران پێم ئەڵێ فەرموو شەراب و نای و دەف |
ساقیا هاوارە وا غەم لەشکری هێنامە سەر | تۆ لەگەڵ موتریب وەرە، ئەو دەس بە دەف تۆ مەی بە کەف |
سابیری تالیب بە عەیش و لەززەتی دونیا مەبە | نامورادی فەخرە بۆ ئەولادی سوڵتانی نەجەف |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|