عومری شیرینم بە تاڵی چوو بەتاڵیش مامەوە
Appearance
عومری شیرینم بە تاڵی چوو بەتاڵیش مامەوە | ماری سستی بوو دەماری سستی پێوە دامەوە |
من بە حەپلەی هەرزن و دۆی ترش ملم شۆڕ کردووە | ئەوروپا سەرگەرمی بەزمە دەم بە نەشئەی جامەوە |
من هەقی ژینم ئەبێ کەی بێ لەژێر پرچ و دەفا | ئەو دەفەی فەن پەرچ ئەکا بەو ئەقڵ و هۆش و فامەوە |
بۆ ژیانم کەس نەبوو دەرسی سلووکیم پێ بدا | هێند کەمەندی پیری پیرم گرت و لێی پاڕامەوە |
غەیاسی مردن و دەرسی فڕیوە و ڕابیتە | هیچیان -- پێ نەخوێندووم بێمە ڕیزی عامەوە |
بۆ زڵێخا حوسنی یۆسف بوو گوڵی باخی جنوون | جوانی شیرین عەشقی فەرهاد کردمی بەم دامەوە |
ڕۆستەم و دێوی سپی وەک جوولەکە ترساندمی | کەوتمە فاک و فیک بە بەیتی گوڵتەن و بارامەوە |
چونکوو ناوێرم بە نەشری ڕازی تۆماری دڵم | وا بە ناچاری لە سندووقی دڵا پێچامەوە |
موفتی بێ عاری کە جارجار شیعر ئەکەیتە ڕازی دڵ | بەو دەروونی پڕ جە خارە و بەو دڵەی پڕ زامەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|