عاشق کە بە شەو ناڵەکار ئەبێ
Appearance
عاشق کە بە شەو ناڵەکار ئەبێ | کە نازی زۆری دی بێزار ئەبێ |
چەقۆ کە زۆری بسوی بەرودوا | دەمەسوو ئەبێ و بڕشتی ئەڕوا |
خواردنی بەتام کە زۆرت لێ خوارد | ئەبینی نەفست کە لێی هەڵبوارد |
تەنیا پارەیە هەتاکوو زۆر بێ | تێر ناخۆی هەر چەند بە شەڕوشۆڕ بێ |
بەڵام پارەی زۆر زۆریان بەڵایە | دەم قەمتەر ئەکا و چاوی لەدوایە |
زۆر کەم خاوەندی خێری ئەبینێ | بۆ مێردی تازەی ژنی ئەمێنێ |
یاخۆ کوڕانی ئەکەونە دەعوا | نیوەی بە ڕەسمی مەحکەمە ئەڕوا |
ئەگەر خوا بیدا و تۆ بیدەی بە خەڵک | بۆ هەردوو دنیا بۆت ئەبێ بە کەڵک |
چەند خۆشە لەگەڵ هەندێ لە ئەحباب | دڵێکی ساف و دەورییە کەباب |
بە فڕان فڕان خۆتی لێ تێر کەی | بە تامە تامە دۆژمنت کوێر کەی |
کە وات بۆ ڕێکەوت دنیا بەهەشتە | ڕۆحت لە ئەوجی کەیفا لە گەشتە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 778
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|