عاشقی چاوت چ دەخڵێکی لە پیاڵە و مەی هەیە
Appearance
عاشقی چاوت چ دەخڵێکی لە پیاڵە و مەی هەیە | چاوەکەم چون خۆی هەمیشە سەرخۆشی بادە و مەیە |
پێکیاوی تیری غەمزەت چی لە ساز و نەی ئەکا | بۆ چی ناڵەی جەرگی زاری پڕتەب و تاو و نەیە |
کوشتەیی ڕوخساری ئاڵت نایەوێ باغ و بەهار | چونکی جانا هەر لە سەیری ئەشرەفی و گول غونچەیە |
ئەو کەسەی شەیدایی باغچە و سینە و باڵای تۆ بێ | چی لە یادی سەرو و توبا و عەرعەر و سێو و بەیە |
مائیلی خاڵی فەتای سوچی لێوە ئاڵەکەت | گیانە موستەغنی لە سەیری مێرغوزار و لالەیە |
تۆڕی داوی زوڵفی خاوت ئاڵیا مل هەر کەسێ | کەی لە یادی زوڵفی شەوبۆ و سونبول و ڕێحانەیە |
ئەو دەمەی تێتە ئە ناز و جیلوەو و عیشوە و نیگا | سەد هەزار وەک مینە شەیدا و لێوەو و دێوانەیە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|