عاشقی فرمێسکی سوور و ڕەنگی زەردی شاهیدە
Appearance
عاشقی، فرمێسکی سوور و ڕەنگی زەردی شاهیدە | قیل و قالی زاهیر و تەسبیح و ویردی زائیدە |
تا نەکەی تەرکی وجوود و جان و دڵ ناگەیتە یار | باوەڕت بێ خاریقی عاداتی شێخ و زاهیدە |
تا دەروونی دڵ لە نەخشی ماسیوا خاڵی نەکەی | نەقشی ئەڵڵا لەو دڵە جێ ناگرێ ئەی جاهیدە |
تا نەناسی ئایەت و ساعاتی ئەوقاتی دوعا | فائیدەی چێ ربّنا أنزل علينا مائده |
تا بە حوسنی نییەت و تەقوا دەروونت پاک نەکەی | دڵ لە یاسین بێ بەشە لا صيحه لا واحده |
تۆ ئیجازەی زیکری بێدەنگی لە ماسی وەرگرە | قیڕەقیڕی شەو وەکوو قورباغە نادا فائیدە |
یاری من هەرچی ئەکا مەنعم مەکەن من وا ئەکەم | لا علي الاعمي حرج چاوم نیە ئەو قائیدە |
سابیری مەسروورە وەعدەی هاتنی جانانەیە | باوەڕم نایێ لە یارم دوورە تەرکی قاعیدە |
حوببی دونیا نایەڵێ سابیر لە دڵدا زەوقی دین | بەهرەوەر نابی مەگەر لاچی لەسەر ئەم قاعیدە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|