عارزی یارم گرۆی حوسنی لە گوڵشەن بردەوە
Appearance
عارزی یارم گرۆی حوسنی لە گوڵشەن بردەوە | بۆیێ گوڵ خاری غەمی سەرتابەپا دەرکردەوە |
گریە وو زاریم لەگەڵ بولبول قیاسی ناکرێ | چونکە تا مردن دەناڵم من بە ئێش و دەردەوە |
قاسیدێ گەر بێ لە تۆ بێنێ سەلام و بێتە لام | ژێری کەوشی ماچ دەکەم قوربان بە تۆز و گەردەوە |
ئێشی زامم وا لەبەینی عالەما مەعلووم بووە | گەهـ لە خوێنی چاوەکان و گەهـ لە ڕەنگی زەردەوە |
سەر بە زانوویی جەفا جانا لە هیجران تا بە کەی | دەستەوئەژنۆ دابنیشم بەو هەناسەی سەردەوە |
دەردی من بەو چاوی بێمارت ئەگەر دەرمان نەکەی | چۆن بە ئوممێدی شیفا بم لەو دڵەی وەک بەردەوە |
گەر بڵێن سافی لە عیشقی لەیلەکەی کوێی جێگەیە | تۆ بڵێ مەجنوون سیفەت ڕووی وا لە چۆڵ و هەردەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|