شەیتان وا لەسەر کێوی ئارارات
Appearance
شەیتان وا لەسەر کێوی ئارارات | بانگ ئەکا ئۆخەی وا ڕۆژی من هات |
دەرسێکی نەوەی ئادەمم دادا | عومری یەکتری بدەن بە بادا |
قونبولەی زەڕیەم پێ ئیجاد کردن | باشە بۆ یەکتر پێ لە ناو بردن |
کە لەگەڵ زەڕەی ئەو جاشەکەرە | ئەڕوانی شارێک ژیرەوزەبەرە |
ئەڵێن: لای خواوە غەزەب بباڕی | «قاروون» بە ئەرزدا ئەباتە خوارێ |
ئەو یەک قاروونی دۆستی منی کوشت | من دونیاکەی ئەو ئەکەم بەروپشت |
عالەم بە ملیۆن تەفرەی من ئەخوا | تەرەفداری من زورترە لە خوا |
ئەو ڕزقیان ئەدا و بەخێویان ئەکا | وا بە قسەی من چوون بە گژیەکا |
ئەو شێخ و مەلا دێنێتە ڕووی کار | من ئەهلی فەنیان لێ ئەخەمە کار |
تف لەوەی کەوا بە تەفرەی شەیتان | وا بە جارێ قڕ ئەخاتە ئینسان |
ناوی سەگ لەوان بە چاکتر بەرە | سەگ لەوان گەلێ بێ زەرەترە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 984
1949/10/13
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|