Jump to content

شەو ناز و سەحەر ناز و هەموو وەقت و دەمت ناز

From Wikisource
شەو ناز و سەحەر ناز و هەموو وەقت و دەمت ناز (1936)
by ئەدەب
310021شەو ناز و سەحەر ناز و هەموو وەقت و دەمت ناز1936ئەدەب
شەو ناز و سەحەر ناز و هەموو وەقت و دەمت ناز ئەم نازە هەتاکەی! بەفیدات ئەی بتی تەنناز
بەم تەرزە کە شۆری لەبی شەهدت لە جیهان خست زیبەندەیە بەخودا بکەی ئەمڕۆکە بەشەهـ ناز
با خولدی بەرین پڕ بێ لە غیلمان و لە حۆری باوەڕ مەکە بیبێ وەکو تۆ، سورەتی مومتاز
باوادیی چین پڕ لە غەزالەی خوتەنی بێ کێ دیویە وەکو چەشمی سیەهـ ئاهووی غەمماز!
تا پێدەکەنی، موعجیزی عیسا دەشکێنی غەیرەز لەبی تۆ؛ کێیە بکا خەندە بەئیعجاز
سەیرانی سەری زوڵفی، لەسەر ئەو لەبی شیرین نوقڵ و شەکەرە؛ پەروەرشی عەقرەبی ئەهواز
کۆتر؛ کەتەنەفوریە لە شاهین بەتەبیعەت بۆ مورغی دڵی مە، بەتەرەف «باز»یە پەرواز
لەو ئابی حەیاتی دەمی تۆ، تا دەمی مردن باوەڕ مەکە لەب هەڵبگرم، بمدەنە بەر گاز
شایستەیە ئەمڕۆ، بەبەهاری ڕوخی تۆوە موکری مە بدا تەعنە، لە باخی نەوی شیراز
ئەشعاری ئەدەب بۆ عورەفا، قووتی ڕەوانن خاسە بەسەدای لالەعوزارێکی خۆشئاواز


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.