شەوێک لە عەبدوڵڵا
Appearance
هۆڵ زۆر گەورە ئێجگار ڕووناک | هەموو شت جوان، هەموو شت پاک |
«جەو» لێی ئەتکێ شادمانی | بۆن خۆشی، مۆسیقا، جوانی |
هەر مێزە و کورسی دەورەی داو | تێکڕژاون ئافرەت و پیاو |
ئافرەت: چرای کۆڕی ئاهەنگ | لەنجەی جووڵان، مۆسیقای دەنگ! |
لەسەر هەر مێزە، یەک دوانێ | بۆ چەشنی جوانی نیشانێ! |
یەکێ قژزەرد، یەکێ چاوڕەش | یەکێک لێو وەک گوڵ غونچەی گەش |
یەکێک مانگی شۆخ و شەنگە | سیحری جوانییەکەی بێدەنگە |
یەکێک شێوەی دوان خۆشە | جوان نییە بەڵام جوان پۆشە!... |
هەر ئافرەتە هێندە ژیرە | پەرداختر کات کوێی دڵگیرە: |
پێست پەمەیی لەش نەرم و شل: | نیوەڕووتیی، تەنکیی جل |
کەم گۆشتی نەختێک کەڵەگەت: | نەخشێکە بۆی شان و چاکەت |
قژ ئاوریشمن بە توالێت | عەتر و سیحری لێ ئەتکێت |
چاوڕەش بە کل ئەوەندەی تر | بۆ تەماشاکەر گورچک بڕ |
شۆخی مەڕمەڕگەردن و سنگ | لەسەر سنگی ڕووت بۆ پرشنگ |
ڕستێک مرواریی داناوە | مایەی ڕێشکە و پێشکەی چاوە! |
*** | |
تاک تاک مێزی وەکوو هیی من | دەوری داوە کۆڕی بێ ژن |
ئەمانەش یا بادەنۆشن | یان بە تەماشا سەرخۆشن! |
تاوێک چاو ئەبڕنە جوانێ | دانسێکی نایاب ئەزانێ |
پێ و پل و چەرخەی هاتوچۆ | جوان جووت ئەکا لەگەڵ تانگۆ |
تاوێک نەغمەی «ڤاڵس» و خەیاڵ | لەگەڵ نەشئەی ستاوتی تاڵ |
دەستیان پێ ئەداتە بەر سەر | بیریان ئەڕوا بۆ دنیای دەر! |
تا کەی؟ بەڵکوو تا دوای دانس | «چەپ... چەپ...» چەپڵەی پاش نەغمەی ڤاڵس! |
سەعات فڕی، شەو درەنگ بوو | هێشتا نیوەڕۆی ئاهەنگ بوو! |
تازە باندی پشت سێ پای نۆت: | گەرمی هەوای فۆکسترۆت! |
تازە شۆخی هەڵبژاردەم | کەوتۆتە سەرنجی دەم دەم |
بە دوو چاوی وەک دەریای شین | پڕ لە زەردەخەنەی شیرین |
بەڵام منی بێگانەی کۆڕ | شەونشینیم لێ نایە زۆر |
ناچار لەگەڵ هاوڕێم هەڵساین | خەو ئەم بەهەشتەی لەکیس داین! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|