شەوی پاییزان پیران نانوێنێ
Appearance
شەوی پاییزان پیران نانوێنێ | کەڵەشێرێکیش نیە بخوێنێ |
زۆربەی کەڵەشێر لە دێی «ماوەتە» | کەڵەشێر کوشتن لایان لەعنەتە |
شەومان درێژە و ڕۆژمان بە هەورە | نمەکمان سوێرە و پڵاومان چەورە |
هیچ کەس نابینم دڵسۆز بێ بۆمان | زوو پیاو ئەگۆڕێ ئاوی «کانیەسکان»!! |
گونای کەس نییە خەتای خۆمانە | جێگای هیوامان «گردی سەیوانە» |
هەندێ بە کێلی باوکیان ئەنازن | هەندێ بۆ ئاشووب ئاواتەخوازن |
هەندێ کتکیان لەلا وەک شێرە | هەندێ هێندەیە تا سکیان تێرە |
ئەڵێن مردوو شۆر پارەی بەرێ زوو | خوای دەکرد مردوو گۆڕ بە گۆڕ دەچوو |
پەردەی بینایی ئەسپ و شێر وایە | سامی ئینسانی وەک دێو لە لایە |
ئەگینە ئێمە چۆن سواریان ئەبین | دوو هێندەی ئێمەن لێیان ناترسین |
ژن تەڵاق ئەدەین شوو ئەکا زۆر باش | ئەڵێین قەی ناکا بۆمان بوو «بەجاش» |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 459
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|