شەوی هیجرانە دیارە ڕۆژ لە من نابێتەوە ئەمشەو
Appearance
شەوی هیجرانە دیارە ڕۆژ لە من نابێتەوە ئەمشەو | یەکایەک زامەکانی دڵ بە خوێن ئەکوڵێتەوە ئەمشەو |
دەمێکە بێ خەمم یاران تەماشای شوومی بەختم کەن | لە کوێوە ئەی فەڵەک توخوا منت بیرکەوتەوە ئەمشەو |
خەوم لا شوومە ئارامم نەماوە تاقەتم تاقە | ئیلاهی بۆ منی بەدبەخت دەلیلێ بێتەوە ئەمشەو |
شەوێکە تاڵ و تاریک و پڕ ئەندێشە و خەم و ئێشە | خوایا سا بە لوتفی خۆت بڵێ ڕۆژ بێتەوە ئەمشەو |
ئەوەندە خار و خاشاکی خەم و ئێش و خەفەت لامە | بەڕاسی ئاگری جەرگم ئیتر ناکوژێتەوە ئەمشەو |
لە هەوری ڕەحمەت و لوتفت ببارێنی خوا تاوێ | بەسەر کوورەی دەروونمدا کە ساردی کاتەوە ئەشمەو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|