Jump to content

شەوی درێژی ئەوەڵی زستان

From Wikisource
شەوی درێژی ئەوەڵی زستان (1950)
by پیرەمێرد
305447شەوی درێژی ئەوەڵی زستان1950پیرەمێرد
شەوی درێژی ئەوەڵی زستان لەگەڵ ڕۆژگاری ئاخری نیسان
بەراوردی کە وەک پەندی پیران یەعنی لە بارێ نامێنێ دەوران
کەوابێ نابێ هیچ کەس مەغروور بێ بە نەبوون، زەبوون، بە بوون مەسروور بێ
ئەبێ دەسەڵات بە هەل بزانی هەڵسووڕێ بۆ خەڵک هەتا ئەتوانی
کە هەڵبژێررا لە قەوم و خوێشا فۆرمەی نائیبی بە بەردا کێشا
پەلە، پەل پەل بێ لە هەموو لایە چونکە ئەم حەلە حەللی لە دوایە
باوجود ئەمە نابێ بە بەڵێن مەبعووسی ئێمە نەبووە هیچ بڵێن
کابرای زەکی! تۆیش نەخەڵەتابی بڵێی حیسابی دەورەی نیابی
ئاگات لێبوو چەند ئەزیەتت کێشا بۆ تووتن و سووتن چەند سەرت ئێشا
کەوا کەوتوویتە ناو گەڕەکەوە چاو بەستەرەوە بە دەسرۆکەوە
بۆ خۆت کتێبی تاریخ بنووسە سەرپێچی مەکە لەم چارەنووسە
هەر چەندە نەوای ڕاست عیراقییە لە قوببەی دەهرا سەدات باقییە
مەقامی منیش میلی مینایە مینای دڵ، بەردی ڕەجمی زۆر تیایە
من هیوام بە کەس نییە بێباکم بە تەعنەی بەدکار ئەزانم چاکم
جارانی پێشوو کە مەتەڵ باو بوو هەر نیوە شیعرێ مەتەڵی ناو بوو
ئەم پەندە ناوی بە مەتەڵ ئەبرێ بەڵام بۆ هیچ کەس ناوی حەل ناکرێ

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 545 و 135
1937/12/20


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).