Jump to content

شەوقی جەماڵی دولبەرە یا ماهی تابان ئەلغییاس

From Wikisource
شەوقی جەماڵی دولبەرە یا ماهی تابان ئەلغییاس (1969)
by سابیری
306509شەوقی جەماڵی دولبەرە یا ماهی تابان ئەلغییاس1969سابیری
شەوقی جەماڵی دولبەرە یا ماهی تابان ئەلغییاس سووتانمی، سووتانمی، مانەندی کەتان ئەلغییاس
ئەڵبەت گوڵی گوڵزارەکەی ڕوخساری دیوە ئەو دڵەم بۆیە دەکا بولبول سیفەت، گریان و ناڵان ئەلغییاس
من چیم بەسەر لوقمانەوە، بەم دەردی بێ دەرمانەوە کە ئاگری نەکوژانەوە سووتام وەک خەرمان ئەلغییاس
دەردم موداوا ناکرێ زومرەی حەلیمان ئەلغیاس فەللاحی دڵ وا ئاگری بەربوو لە خەرمان ئەلغییاس
زاماری شمشێری برۆی یارم ئەرەستوو شێت ئەکا بیماری چاوی دەرکەوێ حەیرانە لوقمان ئەلغییاس
لوقمان و جالینووسی چی؟ ژەنگار و مالینووسی چی؟ بێ سوودە حەبب و شەربەت و مەعجوون و دەرمان ئەلغییاس
دەرمانی چاوی سابیری خاکی بەری پێی دولبەرە چی بکەم کە نیمە قیمەتی، ئیللا دڵ و جان ئەلغییاس
سابیر ئەگەر چاوئێشەتە دەرمانی هەر سەبر و سکووت وەرنە لە درمانی دڵت حەیرانە لوقمان ئەلغییاس


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).