شەهید
Appearance
بە یادی شەشی ئەیلوول، شەڕی بەردەرکی سەراوە
هەزار و نۆسەد و سی بوو، شەشی ئەیلوول کە ڕۆژ هەڵهات: | غریوی ویستنی حەق کەوتە ناو شاری سلێمانی؛ |
«هەڵۆبەگ» ئەو جوانەی پڕ دڵی بوو بۆ وەتەن ئاوات، | لە پێش جەمعێکەوە تا بەرسەرا ڕووی هەڵمەتی هانی. |
*** | |
لەگەڵ یارانی ئەیوت: «ئەی حوکوومەت! تا نەکەی تەسبیت | حوقووقی کوردەواری، نایەوێ کورد نینتیخاباتت؛ |
ئەوانەی بانگ کران و تۆ بە قووەت دەوریان ئەگریت: | دەنی و قازانج پەرستن، هیچ نەبێ پێیان موبالاتت! |
*** | |
ئەوانە کەی لە میللەت بوون هەتا تەمسیلی ڕەئیی کەن؟» | حوکوومەت! ئێمە کوردین، وا ئەڵێین: «نامانەوێ نوواب |
کە داوێنی غەرەز بگرن بە هەردوو دەست، وەتەن بەردەن! | نەکەی، مەشرووع نییە، دەرکە لە سەر سەودایی ئینتیخاب...» |
*** | |
ئەمە جوملەی قسە و ئامالی یارانی هەڵۆبەگ بوو، | نە نامەشرووعیی تیا بوو، نە تەجاوز بوو بە ئەمنییەت... |
کەچی عەسکەر بە مەترالیۆزەوە بۆ قەتڵی عام دەرچوو؛ | درایە بەر شەقەی شەستیر ڕجا و ئامالی میللییەت! |
*** | |
شەقەی شەستیر و قرچەی دەستڕێژ و هەڵمەتی سونگی | بە خوێنی کوردی بێ تاوان شەپۆلی خستە سەر جادە: |
نەما جوانێ کە سونگی نەیسمیبێ سەد کەڕەت سنگی، | نەما پیرێ لە ڕیزی گوللە بووبێ قەلبی ئازادە! |
*** | |
هەڵۆبەگ گوللەیی ئەووەڵ لە ڕانی دا، دووەم دەستی: | کە خۆی و قەومەکەی وا دی، بە چەشنی شێر نرکانی، |
پەلاماری کە دا بۆ زابتێ: یەک زللە خپ خستی، | دەمانچەی سەنگ لە دەستی و ئاگری دا تا وەکوو توانی... |
*** | |
بەڵام فیشەک نەما، هەر زابت و یەک دوو نەفەر کەوتن... | لەپاشا عەسکەریش دەستڕێژی لێ کرد و بە لادا هات؛ |
لەسەر دەریایی خوێن بوو کەشتییی عومری بەرەو مردن | ئەچوو، ئەیوت: خواحافیز، ئەوا ئەمرم وەتەن، هەیهات! |
*** | |
لە باوەشتا پشووی عومرم نەدی تاوێ بە سەربەستی، | هەتا مردن زڕەی زنجیری دیلی بوو لە گەردنما، |
ژیانم عار و زیللەت بوو لە ژێر پێڵاوی دوشمنما، | بە خوێن بێ و گڵ هەڵیلووشێ، کەوابێ، هەیکەلی هەستی!... |
*** | |
خواکەی بولبولی باغی سەرا! هەرچەندە پاییزە، | بە خوێنی خۆم گوڵت بۆ ئاو ئەدەم، سا بۆم بلاوێنە! |
لەگەڵ ئەو جوانە پاکانەی لە دەورم مەیتیان ڕیزە | لە خوێنا وێنەشێواوین، بە دایکمان بناسێنە! |
*** | |
بڵێ بەو بووکی تازەی یەک شەوەم گەر هاتە سەر نەعشم، | نەڵێ خۆی بۆ وەتەن کوشت و لە ڕێی عەشقی منا نەژیا |
وەزیفەم بوو لە پێناوی وڵاتێکا سەرم بەخشم: | کە تۆی پەروەردە کرد بۆ من لە داوێنی چیا و کەژیا! |
ئەگەر خوای گەورە بەخشیی پێت هەتیوێ، پێی بڵێ: ڕۆڵە لە من فرمێسکی ویست باوکت، لە توش داوا ئەکا تۆڵە! |
1932/09
هەڵەبجە
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|