شەشدەری لێ بەستووم وەک جەردەیی یوونان درۆ
Appearance
شەشدەری لێ بەستووم وەک جەردەیی یوونان درۆ | تا نەگا دەستم بە ڕۆمی عەفوی بێ پایانی تۆ |
ڕووسی بێ شەرتی کە وا گرتوویە موڵکی دڵ نەما | بۆ لەبی سالاری ئەفکارم مەجالی گفتوگۆ |
کەی دەبێ عاجز لە سەقری خەسرەوی ساحیب شکار | گەر خیلافێ ڕوو بدا جارێ لە بازی دەستەمۆ |
نوکتەیی باریک و مەعلوومە لە بازیگاهی شا | باعیسی ماتی و زەبوونی باز و توغیانی هەڵۆ |
داری بەد عەهدی دەزانم خاری سەردی بادیە | بێ لەبی عیشرەت لە مەی سۆزش لە نەی دێ جۆ بە جۆ |
بێ هوجوومی سەیلی عەفوت دەفتەری عەهدی وەفام | کەی بە سەد زوڵمەت سیاهی دێتە پاکی و شستوشۆ؟ |
قەت لەگەڵ عولوی مەقاما، عاجزی تا سەر نییە | عاسمان، بارشتی گاهێ، تەرزەیە و جارێ گەزۆ |
مەتڵەبێکی حیکمەت و بێ نوکتەیی ساحیب گوناهـ | بێنە سەر بابی شەفاعەت بێ وەسیلە، خۆ بە خۆ |
ناری گەر گەردی غەم ئەمڕۆ لە دڵ تاهیر نەکەی | وەک برینی کۆنە زامی سەختی میحنەت دێتە سۆ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|