شێوەنی پیرەمێرد بۆ گۆڤاری «گەلاوێژ»
Appearance
پیرەمێرد لە ٢٥ ی ئابی ساڵی ١٩٤٩دا ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی بۆ داخستنی گەلاوێژ وتووە:
داد لە دەست جەورت، هەی چەرخی سەرچەوت | وا گەلاوێژ کەوت، گەلاوێژ بۆچ کەوت |
ئاسۆی ئەدەبی کوردی پڕ تەمە | سفیدەی بەیان شینە، ماتەمە |
ژین بۆ گەلاوێژ بووبوو بە پەرژین | ئێستا لە دوای ئەو بێزارە لە ژین |
«ئیبراهیم» لە ناو نارا سووتاوە | سەججادەی تەقوا بێ ڕایەڵ ماوە |
هیوامان وایە کە چەرخ وەرگەڕێ | سەججادەم بەسەر شەتدا بگەڕێ |
پیاوێکمان ئەمرێ تەعزێی بۆ دەگرین | بۆچ بۆ گەلاوێژ نەگرین تا دەمرین؟ |
گەلاوێژ هەر چەند جارجارە هەڵدێ | لە بورجی خۆیدا دوایی هەر هەڵدێ |
1949/08/25
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|