شێری مەیدان
Appearance
بەبۆنەی نەخۆش کەوتنی «حاجی ئیبراهیمی چەرمەگی» مامیەوە ئەم هۆنراوەیەی نووسیوە:
گەورەم ئەی شێری نەترس و نەبەز | ئەی پڵنگی کورد، جەنگاوەری بەرز |
سەرۆکی دلێر، ئەی دوژمنڕفێن | ئەی سەر لەشکری ناپاکانڕفێن |
یەکەم چەکهەڵگر بۆ ڕێی ڕزگاری | بۆ هەڵگیرسانی شۆڕشی چەکداری |
شۆڕشی ڕزگاریی کورد و کوردستان | کەوا هەموو کورد سەراپا هەستان |
لە سەرەتاوە تۆ ئیسپاتت کرد | بۆ هەموو لایەک، بۆ نەتەوەی کورد |
کەوا پێشمەرگەی ئەم کوردستانەی | خۆ بەختکەری، سەربازی تا هەی |
لە ڕێی ڕزگاریی خاکی کوردستان | بەختت کردووە سامان و گیان |
ئەو گشت کردەوە بەرزانەی تۆ | وەک شێر کردووتن هەتاکوو ئەمڕۆ |
مایەی شانازین هەتاهەتایە | خەباتت بۆ کورد بۆتە سەرمایە |
مێژووی کورد هەتا دنیا بمێنێ | ناوی دلێری ئێوە ئەهێنێ |
ئەمڕۆش کەوا تۆ نەخۆش کەوتوویت | برین بەم جۆرە لەجێی خستوویت |
سەیری ئاسۆ کە هەڵمی هەناسە | نزای پڕ گوڵی پڕ خەم و تاسە |
بەرز ئەبێتەوە لە هەموو لاوە | کوردەواری گشت بەدەم دوعاوە |
لە قاپی گەردوون ئەپاڕێنەوە | بۆ چاکبوونەوەت ئەلاڵێنەوە |
خوا تۆ بهێڵێ هەتا دێرزەمان | بۆ شۆڕش، بۆ کورد، بۆ گشت کوردستان |
مامە گیان هەروا تۆ بۆ ئەم عێلە | بە گەورەییی ئەم خوێش و خێڵە |
سەرکردەی بەرزی، ڕێ نیشاندەری | باوکی دڵسۆز و بەرز و سەروەری |
نزامان وایە لە خودای مەزن | لە پیاو و لاو و منداڵ، کیژ و ژن |
خوا بکات لە تەمەنی ئێمە هەڵگرێ | لە خۆشی و شادیی ئێمە ببڕێ |
هەمووی بخاتە سەر تەمەنی تۆ | دەرد و بەڵای تۆ نەک تەنها ئەمڕۆ |
هەتاهەتایە لە ئێمە کەوێ | بەبێ تۆ نەژین ساتێ نەک شەوێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|