شێخ حەسیب
Appearance
دوێ فریشتەی شیعر وەحیی هانی | دەرحەقی شێخ حەسیبی تاڵەبانی |
ئەمە بوو ڕۆحی گەورە لەو بچکۆلەیە | هێندە بڵندە هەتا حوکمڕانی |
هەر وەکو ئەم بوو بسمارکەکەی ئەڵمان | بەم بڵێن ڕەوایە بسمارکی کوردانی |
لەم وڵاتانە، لەم چاخە، لەم تەمەنە | هیچ نییە کەس ببێ بەهاوشانی |
هێندە ڕزگارە، ڕزگارییە هیوای | هیچە لای بەندی دەستوور و گۆرانی |
سەیری چارەی بکەی دەڵێی شێرە | تازە دەرکەوتووە لە جێی و لانی |
سایەیی سێبەری کێوی لێوی چەم | گشت حەساوە لە سایەیی یارانی |
فەڕی چاکی و سوودی بێ نرخە | هێندە بێ نرخە بۆتە تاڵانی |
ڕۆژهەڵاتی نەبوایە، دیاری بوو | لە جیهان وەک ئەنشتاینی ئەڵمانی |
فەیلەسووفانی ئاسیا گشت گوم | هەر چلۆنێ کە گوم بووە (کان)ی |
هۆ ئەسیری ئەوەی لەوی ئەدوێی | زۆر بەرەو ژوورە پایە وو شانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|