شێخی من
Appearance
شێخی من نوقڵ و نەباتە، پیری من نان و کەباب | مەیلی من ئەسپ و تفەنگە، نەک لە سەر چەنگ و ڕوباب |
مێشکی من مێشکی بەهێزە، غیرەتم وەک ڕۆستەمە | ئیشی من خزمەت بە خاکە و فکری من قەهرە و عیتاب |
پووری من خەنجێرە، جەرگی دوژمنی خاکی وەتەن | دۆستی من کوردی غەیوورە و دوژمنم زومرەی غوراب |
کاکی من ناوی کوتەک، مەغزی عەدوو دێتنێتە دەر | بابی من ڕۆحی وەتەن، عالم بە هەر چاک و خەراب |
ماسیخۆری (...) و بەنگفرۆشی (...) | کەی لە خاکی کوردسانا دێنە سەر ڕێگەی سەواب!؟ |
هێندە پیشم خواردەوە، وەختە بە جارێ شەق بەرم | ئاهی دڵ وەک ئاگرە، تا کەی نەسووتێنێ حیجاب!؟ |
با هەموومان پێکەوە دەستمان بە دەست یەکتر گرین | شۆر بخەینە مێشکی کوردان هەر وەکوو نەشئەی شەراب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|