شێت و شەیدایی بتێکە، دڵەکەی پڕ لە خەیاڵ (I)
Appearance
شێت و شەیدایی بتێکە، دڵەکەی پڕ لە خەیاڵ | نەورەسە و سادە ڕوخە و سەر و قەدە و چاردە ساڵ |
ساحیرە و شێوە زەنە و پیلەگرە و جلوەگەرە | بێ وەفا و سیدق و سەفا؛ شەرت و بەقا و عەهدی بەتاڵ |
ساقی و بادەخور و مونیس و عەییار و حەریف | زیرەک و عاقڵ و دانا و خوداوەندی کەماڵ |
دڵبەری سیمبەری، حیلەگەری وەعدە دەرە | لە هەزاران؛ بەیەکێکی کە وەفا بووبێ؛ محاڵ |
هەمدەمی، زود ڕەمی، غونچە دەمی، پڕ ستەمە | نە بەسەر ڕازییە لێم و نە بەجان و نە بەماڵ |
سەنەمی، گوڵبەدەنی، خۆش سوخەنی، پستە دەهەن | ماهـ ڕوو، سیلسیلە موو، شیفتە خوو، پڕ خەت و خاڵ |
هەم بتی بتگەدە، هەم قیبلەیی ئیسلام و فەڕەنگ | کە بەهەر مەزهەب و قانوونێ، پەرستشیە حەڵاڵ |
جەوهەری لوتفی پەدیدارە لە ئەندامی بلوور | وەک لە بللوورەوە پەیدا سیفەتی ئاوی زوڵاڵ |
تەڕچک و تورت و تەڕ و تازە و ڕەعنا و لەتیف | کەفەڵ و ساعید و سینە و ڕوخ و باڵا و جەمال |
گەردەنی شوشی؛ مونەققەش، بەدوو خاڵی ڕەش و بەس | بێ لەکە و ژەنگ و پەڵە، هەروەکو شمشی زەڕی قاڵ |
زوڵفی عەقرەب ڕەوش و چیهرەیی هەم ڕەنگی قەمەر | توڕە ئەفعی سییەر و نێرگسی هەم شێری مەراڵ |
سمتی لووسی! چە بڵێم؛ نەرم و خڕ و خۆڵ و سپی | گرد و مەخرووت و مودەووەر، شەق و تورت، وەک بەیی کاڵ |
هەر دەمێ مەڕمەڕی سمتی بەجەفا سووڕی بدا | تفلی تەبعی ئەدەب ئەوسا دەکەوێتە گڕوگاڵ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|