شینی نانەوازادە
Appearance
کوردە! وا دیسان شین و زاریمە | زایەڵەی چەمەر بێقەراریمە |
قارەمانی کورد، زادەی کوردستان | نانەوازادە، شێری نیشتمان |
بۆ ئازادیی کورد، بە میهرەبانی | گیانی شیرینی کرد بە قوربانی |
هەر ئەو شەربەتە شێخ سەعید نۆشی | دوکتور فوئادی خستە سەرخۆشی |
کە شێخ قادری ناردە ناو مێژوو | سمکۆی کرد بە کان وەفا و ئابڕوو |
ئەمیش ئەو پیاڵە، ئەو مزە، ئەو مەی | ئەو بەزم، ئەو بیسات، ئەو شادی و هەی هەی |
هەر وا ئەو شەربەت ئاڵی گوڵناری | کرد بە نۆش گیانی، بۆ فیداکاری |
بە سووک نەڕۆییشت لاوچاکی پەسەند | پەترۆی زامانی «خۆشەوی» هەڵکەند |
لە هەر دوو چاوی کورد و کوردستان | فرمێسک ئەبارێ تا ئاخرزەمان |
باوجوود ئەمە پێی ناڵێن مردن | لە ڕێی ئازادی، گیانبازی کردن |
خوێنی شەهیدان بۆیە ناوەسێ | توڕڕەی ئازادیی هۆزی ئەنووسێ |
وەتەن! موژدە بێ، قوربانیت زۆرە | قارەمانانت ئەیکەن بە نۆرە |
سەد هەزار لاوان فیدای ناوەکەت | هاژەی نەسیمی سەرکڵاوەکەت |
مەترسە، تازە شکا زنجیرت | پێشەوای مەزن کەوتە تەگبیرت |
تازە بەسەر چوو ورەی ئیستیعمار | موژدە بێ کە وا هاتینە ڕووی کار |
بێمەوە سەر باس جوانەمەرگەکەم | زووخاوی دەروون، کزەی جەرگەکەم |
کاتێ تەشریفی برد بۆ لای یاران | بۆ سەربەستیی هۆز، خۆی کرد بە قوربان |
وەتەن بۆ بەروار ساڵی نەمانی | نەوی لە قەڵەم، زۆر بە ئاسانی |
بە پیتی ئەبجەد هاتە گفتوگۆ | «ئازیزا لاوچاک، شێری شێران ڕۆ» |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|