شیفتەیی نووری جەماڵم ماهی تابانم وەرە
Appearance
شیفتەیی نووری جەماڵم ماهی تابانم وەرە | ئارەزووی شەهدی ویساڵم جانی جانانم وەرە |
ڕۆژی عیدە چاوەڕێتم بێی بە قوربانم بکەی | کوشتنیشت ڕەحمەتە، سەدجار بەقوربانم وەرە |
بێ دەوایی وەسڵەکەت دەردم عیلاجی ناکرێ | دەردی بێ دەرمان هەتاکەی، دەرد و دەرمانم وەرە؟ |
من غەریبی تۆمە ئومێدم بە هیچ دەرگا نییە | چاوەڕێی ئیحسانی تۆمە، شای غەریبانم وەرە |
وا دڵ و دینم لە ڕێی عیشقی تۆ فەوتا چاوەکەم | خۆشی ڕووی تۆم کافییە، بۆ نووری ئیمانم وەرە |
بۆ هەواڵپرسی نەخۆشی خۆت چییە گەر یەک دەمێ | یا لەبەر خوا، یا لەبەر ڕەغمی ڕەقیبانم وەرە |
کەوتمە نێو حاڵی هیلاکەت وا لە دەردی دووری تۆ | مەمکوژە بەو دەردە سەد جار دەست و دامانم وەرە |
ئاوری عیشقت وەهای سووتاندووە کۆگای دەروون | من غەریقی مەوجی خوێنم، سینە بریانم وەرە |
سافی تا ڕۆژی قیامەت هەر دەناڵێنێ و دەڵێ | تا نەفەس ماوە لە قەلبم یاری پەنهانم وەرە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|