Jump to content

شیفتەم بۆ سەنەمی، ماهڕوخێ، سیم تەنێ

From Wikisource
شیفتەم بۆ سەنەمی، ماهڕوخێ، سیم تەنێ (1936)
by ئەدەب
310292شیفتەم بۆ سەنەمی، ماهڕوخێ، سیم تەنێ1936ئەدەب
شیفتەم بۆ سەنەمی، ماهڕوخێ، سیم تەنێ حۆریی لالەعوزارێ، پەریی خۆش سوخەنێ
زوڵفی بۆ حەبسی دڵم، شاری «سیبرە» بەمەسەل کە بەقانوونی مەسیحی، دز و عاسیی دەبەنێ
نێرگسە چاوی؛ بەڵا نێرگسی شەهلایە، چ تەرح لە نمی ژاڵە ببێتە فەڕ و زیبی چەمەنێ
لەبی وەک خونچە و چیهرەی بە میسالی گوڵی گەش گوڵ دەبارێ لە دەمی، خونچە: ئەگەر پێدەکەنێ
گوڵبونە قەددی؛ بەڵام گوڵبونی شەبنم زەدەیەک باغەبان بۆ تەمەعی خونچە، چ دەستی نەکەنێ
سینە وەک ڕەوزە، چ ڕەوزە، کە بەوەعدەی خالق لە جەزای تاقەتی مەقبوولی، گرامی دەچنێ
نافە؛ وەک نافە، کە لە ئێرانەوە چاک نوکهەتی موشکی بکەن، ئاهووی دەشتی خوتەنێ
مەمکی وا تورتە، وەکو جووتە هەناری نەورەس دەپەڕن؛ گەر لەپڕا دەستی بەقایم بدەنێ
چ بڵێم! چەفتەیی ڕەنگینی لە نێو ڕانی سپی وەک پەڕی لالەیی حەمرایە، لەسەر نەستەرەنێ
یا لە حەککاکی ئەزەل، نەقشە لە عینوانی تەلیسم سورەتی نوقتە و لایێ، لە عەقیقی یەمەنێ
چ دەبێ جارێ ئەگەر کیـ...... ئەدەب تەرزی مەکووک لوولەیی پۆ، لەمیان ڕایەڵی چوفتی بتەنێ


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.