شیرین
Appearance
شیرین لە دووریت شادیم نەماوە | گیان و هۆش و دڵ واقیان وڕماوە |
چاویش لە ڕێتە و هەر چاوە چاوە | بۆ بینینێکی شێوەی شیرینت |
ئەوەن گریاوە، گۆمی خوێناوە | |
دڵ پەست و کەیلە و هۆشی بڕاوە | خوێناوی گەشی ئێستا زووخاوە |
دووریت ئاگری وا تێ بەرداوە | کڵوکۆی دامرد، وا بوو بە زووخاڵ |
هەروایش «ئەی شیرین» ئەکا لەلاوە | |
شیرین، ژینی من بە تۆوە ماوە | ناوی تۆ لەگەڵ خوێنما تێکڵاوە |
لەناو ئێسقان و گیانا ڕواوە | بۆیە بەبێ تۆ ژینم ستەمە |
گیانم لە ژیانم ورەی بەرداوە |
1960/01/30
بەغدا
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|